رووداو دیجیتاڵ
سیناتۆرێکی کۆماریی ئەمریکا دەڵێ تەیف سامی کوردانی عێراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ئەمە چارەسەر دەکات.
جۆ وێڵسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، داوا دەکات "گەنجینەی ئەمریکا چیدیکە سزادانی بانکی رافیدەین دوانەخات" کە بە گوتەی ئەو، "ملیاران دۆلار بۆ میلیشیا عێراقییەکان سپی دەکاتەوە."
کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە ناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیشی هێناوە و دەڵێ "تەیف سامی کوردانی عێراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات. ئەمە دەبێت کۆتایی پێبێت، ترەمپ ئەمە چارەسەر دەکات."
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 11ـی ئاداری 2025ـە و هێشتا عێراق مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ