رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئێران ئامارەکانی پەیوەست بە بازرگانیی دەرەکی لەو وڵاتە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو ئامارانە، قەبارەی هەناردەکاریی ئێران لە رووی کێشەوە بە رێژەی 6% و لە رووی بەهاوە بە رێژەی 24.5% زیادیکردووە کە بە بڕی 5 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتانی دیکە کردووە.
لەو مانگەدا بە بڕی 2 ملیار و 267 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی چین کراوە کە بە یەکەم هاوبەشی بازرگانیی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
دوای چین، ئێران زۆرترین کاڵای بۆ عێراق هەناردە کردووە و لەو ماوەیەدا بە بەهای 565 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
دوای عێراقیش، ئیمارات بە سێیەم هاوبەشی بازرگانیی ئێران دادەنرێت و لە مانگی ئەیلوولدا بە بڕی 379 ملیۆن دۆلاری کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی ئەو وڵاتە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ