وەزارەتی کار 2000 هەلی کار رادەگەیێنێت

12-01-2022
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن هەلی کار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری لە ژمارەیەک کۆمپانیا و رێکخراوەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و داوا لەو کەسانە دەکات کە بێکارن داوا پێشکەش بکەن. بەڕێوەبەری کاری هەولێریش دەڵێت: "ئەو کەسانەشی کاریان نییە دەتوانن سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن و لەو سایتە دایبنێن بۆ دۆزینەوە هەلی کار".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بۆ ئەو گەنج و لاوانەی كە ئارەزووی دامەزراندن دەكەن لە كۆمپانیاكان وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەم هەلەتان بۆ دەرەخسێنێ بۆ ئەوەی لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كار بكەن چ لەڕێگای سەردانكردن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كار لە هەرێمی كوردستان یاخود سەردانی ئەم لینكە (https://www.evtc-krg.org/ )بکەن و فۆرمی تایبەت بە هەلی كار پڕبكەنەوە، کە زیاتر لە دوو هەزار هەلی کاری تێدایە".
 
کارزان عەلی، بەڕێوەبەری کاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-1-2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە لێژنەیەکمان هەیە و بەسەر شوێنەکانی کەرتی تایبەت چی کۆمپانیا یان رێکخراوەکان بێت دەگەڕێن و ئەو کۆمپانیا و شوێنانەی کە پێویستیان بەدەستی کار هەیە وردەکارییەکانیان وەردەگیرێت و لەو ماڵپەڕەدا بڵاودەکرێتەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی، کە بێکارن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە