رووداو دیجیتاڵ
بەپێی گۆڤاری فۆربس، سامانی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا ئێوارەی رۆژی هەینی گەیشتووەتە 749 ملیار دۆلار.
دوای ئەوەی دادگای باڵای (دیلیوەیر) لە ئەمریکا پاکێجی پاداشتەکانی ئیلۆن مەسکی بە بڕی 139 ملیار دۆلار پەسند کرد، سامانی مەسک بەرزبووەتەوە بۆ 749 ملیار دۆلار.
پاکێجی پاداشتەکانی مەسک کە رێککەوتنێکی نێوان بۆردی کۆمپانیاکە و مەسک بوو، لە ساڵی 2018دا بڕیاری لەسەر درابوو، ئەو کاتە نزیکەی 56 ملیار دۆلار بوو، بەڵام چەندین جار لەلایەن دادگەوە رەتکرابووەوە.
بڕیارەکەی دادگەی باڵای ویلایەتی دیلیوەری پاکێجی پاداشتەکانی مەسکی یەکلایی کردووتەوە.
سەرەتای هەفتەی رابردوو مەسک یەکەم کەس بوو لە مێژوودا کە سامانەکەی بەرزبووەوە بۆ سەرووی 600 ملیار دۆلار.
لە مانگی 11ـی ئەمساڵیشدا بۆردی بەڕێوەبەرانی تێسلا پاکێجێکی نوێیان بۆ مووچە و پاداشتەکانی مەسک پەسندکرد کە بڕەکەی 1 تریلیۆن دۆلارە و بە مەرج دەدرێتە مەسک ئەگەر ئامانجەکانی کۆمپانیاکە تاوەکو ساڵی 2035 بەدەستبهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ