رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلارەوە بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار بوو، ئەوەش بەهۆی ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەپاندنی پێناسە گومرگییەکان لەلایەن ئەمریکاوە.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 27 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 69 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت بەرزبووەوە بە 66 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دانیەل هاینێس، شارەزای بازاڕە داراییەکانی سەر بە بانکی (ئەی ئێن زێد) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "سەرەڕای ئاسۆی نەرێنی بۆ ئابووریی جیهان، نرخی نەوت توانیویەتی بەرز ببێتەوە، ئەمەش هێمایەکە بۆئەوەی کە لە کورتمەودا هێشتا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بەرزە."
پێنوێنی دۆلار کە ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر دابەزیوە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کانزاکان، لەنێوانیاندا نرخی نەوت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەم هەفتەیە ئامادە نەبووە رەتیبکاتەوە کە ئابووریی وڵاتەکەی ئەگەری سستبوونەوەی هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتوویەتی، قۆناخێکی راگوزەر لە ئابووریی ئەمریکا بە ئەگەری زۆرەوە روودەدات، مەبەستی ئەوەیە کە بەهۆی سەپاندنی پێناسە گومرگییەکان، بۆ ماوەیەک کاریگەریی نەرێنی دەکەوێتە سەر ئابووریی ئەمریکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ