وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی شوباتی راگەیاند

12-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و لە رۆژی پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و یەکەم رۆژ مووچەی خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیایی دابەشدەکرێت. 
 
رۆژی چوارشەممە، 12-03-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی خشتەکە رۆژی پێنجشەممە بە خانەنشینی شارستانی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت. رۆژی هەینی و شەممە پشووی فەرمییە و رۆژی (سێشەممە 18ـی ئاداری 2025) کۆتایی بە دابەشکردنی دێت. 
 
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست، عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست لە سنوری هەولێر، دهۆک و کەرکوک دابەشدەکرێت. هەروەها مووچەی مانگی 8ـی کاتی وانەبێژی خەرج دەکرێت دەکرێت."
 

راگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی شوبات دوای ئەوە هات، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان دەستی پێکرد.             
 
وەزارەتەکە رایگەیاند، بڕی پارەکە (957،925،880،078) دینارە، هەمان ئەو بڕەیە کە خۆیان بۆ مووچەی مانگی شوبات داوایان کردبوو بەبێ هیچ لێبڕینێک خەرج کراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵکەندنی بیری نەوت لە ئامەدی باکووری کوردستان

100 بیری نوێی نەوت لە ئامەد لێدەدرێن؛ ئامانج رۆژانە 20 هەزار بەرمیلە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی هەرێمی ئێلیهـ لە کۆمپانیای نەوتی تورکیا دەڵێ، ئەم ساڵ لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 100 بیری نوێی نەوت لێدەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانج ئەوەیە بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە پارێزگاکەدا لە 15 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە