ئەنجوومەنی وەزیران لە قەرزی بەشێکی سوودمەندانی قەرزی بچووک و پێشینەی هاوسەرگیری خۆشدەبێت

12-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوون لە قیستەکانی سوودمەندانی قەرزی بچووک دەکات، کە لە ساڵانی پێشوو سوودمەندەکانیان کۆچی دواییان کردووە.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12-3-2025) ئەنجوومەنی وەزیران لە بەشێکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا گفتوگۆی لەبارەی دوو پێشنیار کرد، کە لەلایەن کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە خرانەڕوو.
 
پێشنیارەکانی کوێستان محەممەد تایبەت بوون بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەن پێداویستيی تایبەت کە پێش ساڵی 2013 وەریانگرتووە، هەروەها لێخۆشبوون لە قیستەکانی ماوە بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوو کە بۆ پڕۆژەی مامناوەمد ئەو قەرزانەیان وەرگرتبوو، بەڵام کۆچی دواییان کردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە کە لە ماڵپەڕی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، "ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ هەردوو پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسند کرد، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راسپێردران بە دەرکردنی رێنمایيی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە."
 
جگە لەو بڕگەیە، لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باسی مووچەی مانگی شوبات کراوە کە لە سبەیەوە (پێنجشەممە، 13-3-2025) دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هەروەها سەرۆکوەزیران وەزارەت و دامەزراوەکانی راسپارد، هەرچی زووە لیستی مووچەی مانگی ئادار ئامادەبکەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگری تورکی. وێنە: ئەرشیڤ

هەناردەی تورکیا بۆ عێراق دابەزیوە؛ زێڕ پاشەکشەی کردووە و کەلوپەلی نێوماڵ زیادی کردووە

بەپێی نوێترین راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی 2025دا قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە هەندێک کەرتی وەک خۆراک و کەلوپەلی کارەباییدا گەشەی بەرچاوی تۆمار کردووە