نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 5155 دۆلار دابەزی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەدوای ئەودا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕیان دابەزاند.
 
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەڕێژەی 0.5٪ دابەزی و بە 5155 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی داهاتوودا بەڕێژەی 0.4٪ دابەزی و لە نزیک 5156 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، نرخی دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ بەڕێژەی 0.3٪ بەرزکردەوە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
 
نیکۆلاس فراپێل، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئەی بی سی ریفاینەری) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمبوونەوەی ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی، زیانی لە نرخی زێڕ داوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بە پێچەوانەی جەنگی 2025 کە تێیدا تەنگەی هورمز بەشێکی کراوە بوو، لە 2026 دا بە تەواوی داخراوە

12یەمین رۆژی شەڕ و ماندووکردنێکی قورسی ئابووری

لە کاتێکدا شەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بووە 12 رۆژ، گۆڕەپانی جەنگ چیتر تەنیا بە جوگرافیاوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو بووەتە جەنگی ژمارەکان و هەرەسهێنانێکی خێرای بیرکاری. هەرچەندە "جەنگی 12 رۆژەی" مانگی حوزەیرانی 2025 وەک بنەمایەک سەیر دەکرێت، بەڵام شەڕی ئەم جارە نیشانیدا کە جەنگەکە ئەم جارە وێرانکەرتر و لەڕووی تێچووەوە بەشێوەیەکی بەرچاو قورسترە