رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازارەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.22 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 61 دۆلار و 14 سەنت، ئەمڕۆش شەممە بە بەرزبوونەوەی 1 دۆلار و 52 سەنت نرخی نەوت گەیشتە 62 دۆلار و 66 سەنت، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 59 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە 1 دولار و 48 سەنت لە کاتی داخستنی بەرزتر بووە.
ئەوە یەکەمجارە لە 14 مانگی رابردوودا (ساڵێک و دوو مانگ) نرخی نەوتی برێنت دەگاتە ئەو ئاستە کە لە مانگی 12ـی ساڵی 2019 بە 66 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت کەم کەم بەرزدەبێتەوە. لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 یشدا بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بۆ -37 دۆلار دابەزی.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە کاتێکدایە سعودیە رایگەیاندبوو، لە مانگەکانی شووبات و ئادار رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت، هۆکاری دووەم پێشبینی پەسندکردنی پاکێجی هاندانی ئابووریی ئەمریکا کە پلانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکایە بە قەبارەی 1.9 ترلیۆن دۆلار، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە کە پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی نیسان 300 هەزار بەرمیلی دیکە خواست لەسەر نەوت لە جیهان بەرز بێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ