خۆپێشاندانەکانی ئێران لە 4 رۆژدا نرخی نەوتیان بە رێژەی 9.2% بەرزکردەوە

دوێنێ کاژێر 09:38
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەگشتی تاوەکو ئێستا بە جێگیری ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چوار رۆژی رابردوودا، بەهۆی رووداوەکانی ئێران، نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە بووە.
 
ئەمرۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور نزیکەی چەند سەنتێک دابەزی و یەک بەرمیلی بە 65 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 12 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی سێشەممە نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 2.5% و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 2.8% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.
 
لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا نرخەکانی نەوت بە رێژەی 9.2% بەرزبوونەتەوە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە خۆپێشاندەرانی ئێران کردووە بەردەوام بن لە خۆپێشاندانەکان و رایگەیاندووە، یارمەتیی ئەمریکا بەڕێوەیە.
 
سیتی بانک لەو بارەیەوە دەڵێت، "خۆپێشاندانەکان مەترسییان دروستکردووە لەسەر پچڕانی نەوتی ئەمریکا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێمای دراوی بیتکۆین

نرخی بیتکۆین 95 هەزار و 500 دۆلاری دەربازکرد

نرخی بیتکۆین ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، نزیکەی 4000 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئێستا یەک بیتکۆین بە زیاتر لە 95 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت