رووداو دیجیتاڵ
لە دوای 3 رۆژ بەرزبوونەوەی بەردەوام، نرخی زێر ئەمرۆ پێنجشەممە قازانجەکانی لەدەستدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاشەکشەی کردووە لە هێرشکردنە سەر ئێران و گوشارەکانیشی لەسەر سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کەمکردووەتەوە. ئەوەش بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی کانزای زەرد بە بڕی 50 دۆلار لە هەر ئۆنسەیەکدا.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کە شەوی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا گەیشتبووە 4640 دۆلار، ئەمرۆ پێنجشەممە گەیشتەوە نزیکەی 4590 دۆلار.
ئیلیا سپیڤاک، شارەزای بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( تەیستی لایف) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی زێر ئەمرۆ دابەزیوە بەهۆی ئەوەی خواست بۆ کڕینی ئەو کانزا بەنرخە بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە کورتخایەندا کەمبووەتەوە."
ئەو شارەزایە پێیوایە لە درێژخایەندا نرخی زێڕ هەر ئاراستەکەی بەرەو بەرزبوونەوەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ