رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمرۆ پێنجشەممە کۆتایی هێنا بە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی و بەهۆی کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، دابەزی.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بەڕێژەی 2.4٪ دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە دابەزی و بە 60 دۆلار و 51 سەنت.
دۆناڵد ترەمپ کە تاوەکو دوێنێ شەو هەڕەشەی لە ئێڕان دەکرد کە دەستێوەردانی سەربازی دەکات بەهۆی هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە لە دژی خۆپێشاندانەکان، لە ناکاو رایگەیاند، حکومەتی ئێران پێدەچێت لەسێدارەدانی خۆپێشاندەرانی راگرتبێت.
نرخی نەوتی برێنت دوێنێ تاوەکو نزیکەی 67 دۆلاریش بەرزبووەوە و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتبووە سەرووی 62 دۆلار. بەڵام کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە نرخەکانی نەوتی دابەزاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ