رووداو دیجیتاڵ
کۆین بەیس، ئەو پلاتفۆرمەی کە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەکان و ئێستا لە بازاڕی بۆرسەی ناسداک ناوی تۆمارکراوە لە رۆژی 20 ـی ئەم مانگەوە ناوی زیاد دەکرێت بە لیستی 500 گەورە کۆمپانیای ئەمریکا.
بەوپێیەش لە پێنوێنی (ئێس ئەند پی گڵۆبال پێنسەد) شوێنی دەبێتەوەوە لەوە بەدواوە، بەهای ئەو کۆمپانیایە و بەهای پشکەکانی لە پێنوێنی بەنێوبانگی (ئێس ئەند پی پێنسەد) کاریگەری دادەنێت.
لە مانگی چواری ساڵی 2021 ـوە کۆمپانیای کۆین بەیس بوو بە کۆمپانیایەکی گشتی و پشکەکانی لە بۆرسەی ناسداک تۆماکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین کە ئێستا بە زیاتر لە 100 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی کۆین بەیس.
هەر پشکێکی کۆین بەیس، ئێستا بە زیاتر لە 260 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش بووەتە هۆکار بەهای ئەو کۆمپانیایە بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە 67 ملیار دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ