نەوتی برێنت بە زیاتر لە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاریی لە ئاستە بەرزەکانی خۆی کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 104 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 99 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی دیکە کردووە یارمەتی بدەن بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز.
 
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا هەر دوو نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور و نەوتی تەکساس بە رێژەی 40٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
 
هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەو وڵاتەی هانداوە بۆ ئەوەی تەنگەی هورمز دابخات.
 
دۆناڵد ترەمپ، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند داوای لە وڵاتانی دیکە کردووە یارمەتی پاراستنی تەنگەکە بدەن.
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێران بەڵام گومانی دەربڕی ئەو وڵاتە ئامادە بێت بۆ دانوستاندنی جدی.
 
ئەمریکا دامەزراوە سەربازییەکانی دوورگەی خارگی ئێرانی کردووەتە ئامانج و ئێرانیش لە وەڵامدا بەندەری فۆجەیرەی ئیمارتی بۆردوومان کردووە.
 
ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە رایگەیاند کە پلانی 3 هەفتەی داهاتووی شەڕی ئامادەکردووە و بەو پێیەش ئەگەری درێژەکێشانی شەڕی ئێران لە ئارادایە کە هێمای ئەوەیە ئەگەری زۆرە پچڕانی وزە لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە بەردەوام بێت کە گوشاری خستووەتە سەر نرخی نەوت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە