بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە رێژەی سوود وەک خۆی دەهێڵێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێشبینی دەکرێت بڕیار بەدەستانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا رێژەی سوود بەبێ گۆڕانکاری بهێڵنەوە. ئەمەش بەهۆی ئەو شۆکە گەورەیەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە بازاڕەکاندا دروستی کردووە، هەروەها نیشانەکانی لاوازبوونی ئابووریی ئەمریکا کە لە داتاکاندا دەرکەوتوون.
 
لێژنەی دارایی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی سێشەممە 17-03-2026 کۆبوونەوەی دوو رۆژەی خۆی دەستپێدەکات. لە کاتێکدا جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووەتە هۆی بازدانی نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمە مەترسیی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و پەککەوتنی گەشەی ئابووریی زیاد کردووە. 
 
گریگۆری داکۆ، سەرۆک ئابووریناسی ناوەندی (EY-Parthenon) گوتی: "ئەمە بە راستی بانکی ناوەندیی خستووەتە تەنگژەوە، چونکە شۆکەکانی دابینکردنی وزە هەم هەڵاوسان بەرز دەکەنەوە و هەمیش رێگری لە بەرهەمهێنان دەکەن."
 
ترەمپ و جیرۆم پاوڵ
 
دابینکردنی بژێو و نرخی کاڵاکان بووەتە کێشەیەکی سیاسیی گەورە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. ترەمپ چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکەکە و داوای کەمکردنەوەی رێژەی سوود دەکات. تەنانەت وەزارەتی داد هەڕەشەی تۆمەتبارکردنی پاوڵی کردووە لە دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەدا، ئەمەش سەربەخۆیی بانکی ناوەندیی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.
 
داتاکانی حکومەت نیشانی دەدەن، ئەمریکا لە مانگی شوباتدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو 92,000 هەلی کاری لەدەستداوە و بێکاری بۆ 4.4٪ بەرزبووەتەوە. ئابووریناسان دەڵێن، هەرچەندە ترەمپ رێکاری تووندی دژی کۆچبەران گرتووەتە بەر، بەڵام جەنگی ئێران و ناسەقامگیریی ناوچەکە وایکردووە کۆمپانیاکان کارمەندی نوێ وەرنەگرن.
 
دایان سوۆنک، سەرۆک کۆمپانیای (KPMG)ـی ئابووری هۆشداری دەدات، دۆخەکە بەندە بەوەی جەنگی ئێران تاوەکو کەی دەخایەنێت؛ ئەگەر جەنگەکە درێژە بکێشێت، رەنگە هەڵاوسان جارێکی دیکە بگاتەوە سەرووی 4٪. سوۆنک دەڵێت: "ئێمە لە چوارڕیانێکی زۆر قەرەباڵخداین و ترافیکلایتەکەش تێکچووە."
 
شارەزایان پێیانوایە ناڕوونیی دۆخی جەنگ وایکردووە بانکی ناوەندی نەوێرێت هیچ هەنگاوێکی کتوپڕ بنێت. لە کاتێکدا بازرگانان پێشتر چاوەڕوانی کەمکردنەوەی رێژەی سوودیان دەکرد، ئێستا هەندێک پسپۆڕ باس لەوە دەکەن، ئەگەر دۆخەکە خراپتر بێت، رەنگە بانکەکە ناچار بێت رێژەی سوود بەرزتریش بکاتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

راوێژکارێکی سوودانی: حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، کاریگەرییەکانی راوەستانی هەناردەی نەوت لە تەنگەی هورمز ئێستا دەرناکەوێت و دوای دوو مانگی دیکە هەستی پێدەکرێت. دەشڵێت، حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات، بۆ پێنج مانگیش لەڕووی داراییەوە عێراق پارێزراوە