رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە تەنگەی هورمز و دۆخی نێوخۆیی تاران راگەیاند و جەخت دەکاتەوە، دەروازە ئاوییەکان بەڕووی لایەنە نەیارەکاندا دادەخرێن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، "تەنگەی هورمز بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە، تەنیا بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەبێت."
سەبارەت بە دۆخی نێوخۆیی وڵات، وەزیری دەرەوەی ئێران دڵنیایی دا "دۆخی ئێران سەقامگیرە و هەموو بەرپرس و دامەزراوەکان لە شوێنی خۆیان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیانن بەبێ هیچ گرفتێک."
عێراقچی ئاماژەی بە بارودۆخی تەندروستی رێبەری کۆماری ئیسلامی کرد و گوتی، "رێبەری مەزن لە تەندروستییەکی باشدایە و بە شێوەیەکی تەواو و راستەوخۆ ئیدارەی کاروباری وڵات دەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ