رووداو دیجیتاڵ
یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک 5,020 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە دابەزینەکانی هەفتەی رابردووی خۆی.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان، ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە لاواز کردووە و ئەوەش گوشاری لەسەر نرخی کانزای زەرد دروستکردووە.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەلایەکی دیکەوە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ نەتوانێت بەرزبێتەوە.
کریستۆفەر وۆنگ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە بانکی (OCBC)، گەورەترین بانکی سەنگاپوور، لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی وزە ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، بانکی ناوەندیی ئەمریکا دوودڵ دەبێت لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی و بەو پێیەش سوودی راستەقینەی قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزدا دەمێنێتەوە. ئەوەش زیان لە نرخی زێڕ دەدات."
ئەو شارەزایە دەڵێت لە کورتخایەندا بە ئەگەری زۆرەوەی نرخی زێڕ لە ئاستێکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت و هێندە هێزی نابێت بۆ ئەوەی ئاراستەی درێژخایەنی خۆی کە بەرزبوونەوەیە، بگرێتەوە بەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ