لە هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی دهۆک 60 کۆمپانیا بەشدارن

16-09-2019
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
.
.
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو - دهۆک

هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی خواردن، جلوبەرگ وکەلوپەلی نێوماڵ لە دهۆک کرایەوە و بۆ ئەمساڵ 60 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداریدەکەن.
 
پێشانگەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. محەممەد میسری، بەشداربوویەکی پێشانگەکەیە لە وڵاتی میسرەوە هاتووە و بە خواردنی کوشەری بەشداری لە پێشانگەکەدا کردووە و دەڵێت: " ئەو خواردنەی من لە پێشانگەکە دامناوە خواردنێکی میسرییە و لە چەند شتێک پێکدێت لەوانە:  مەعکەرۆنی، نیسک، نۆک، لب لبی، برنج، شەعریە، پیواز، تاماتە و بیبەری توون".
 
ئەو کۆمپانیایانەی بەشدارییان کردووە لە وڵاتانی هیندستان، پاکستان، سەنیگال و میسر لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون و بەشدارن لە پێشانگەکەدا. 
 
لە پێشانگەکەدا داشکانی 50% بۆ خواردن و کەلوپەلەکان کراوە و ئەوەش بووەتە جێگەی دڵخۆشی سەردانیکاران.
 
لە ساڵی 2011ـەوە ئەو پێشانگەیە بە فەرمی لە دهۆک دەکرێتەوە و تەنیا لە ساڵی 2014 و 2017 بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش پێشانگەکە نەکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت

جووڵەی کەشتییەکان و تەنگەی هورمز؛ کێ نەوتی عێراق دەگوازێتەوە؟

ئێران رێگە بە جووڵەی ئەو کەشتییانە دەدات کە هی "دووژمن" نین بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە تەنگەی هورمزدا لەم مانگەدا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی رۆژانە لە پێنج ساڵی رابردوودا، بە شێوەیەک لەم ماوەیەی جەنگدا کۆی تێپەڕبوونی کەشتییەکان 111 کەشتی بووە کە 40 دانەیان کەشتیی گواستنەوەی نەوت بوون