رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بانکێکیش دەڵێت، دەگاتە نزیکەی 58 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو 14 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 53.25 دۆلار.
بەم پێیە ئێستا کیلۆیەک زیو بە 1,711 دۆلارە.
رۆژی سێشەممە ئۆنسەیەک زیو گەیشتبووە 53.60 دۆلار کە بەرزترین ئاستی نرخی زیو بووە.
بانکی ANZـی ئوسترالی-نیوزلاندی دەڵێت، پێشبینی دەکەن هاوشێوەی زێڕ، زیویش بەرزببێتەوە و تاوەکو حوزەیرانی 2026، ئۆنسەیەک زیو بگاتە 57.5 دۆلار.
بانکەکە دەڵێت، "ئەو فاکتەرانەی زێڕ بەرزدەکەنەوە، پاڵپشتیی بەرزبوونەوەی زیوش دەکەن. ئەو وەبەرهێنەرانەش لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دواکەوتوون، پەنا دەبەنە بەر کڕینی زیو".
مایکل براون، ئابووریناسی باڵای بەشی توێژینەوە لە کۆمپانیای پێپەرستۆن دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی زیو بەهۆی کورتهێنانی تووندی خستنەڕوو لە لەندەن و بەرزبوونەوەی کرێکەیەتی، بەڵام ئاماژەی بەوەدا ئەم بەرزبوونەوەیە دەتوانێت بە خێرایی پێچەوانە بێتەوە ئەگەر کورتهێنانەکە کەمببێتەوە.
ناسەقامگیرییە ئابووری و جیۆسیاسییەکان و پێشبینیی کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زیون.
ئەم بەرزبوونەوە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی کورتهێنان لە بەرهەمهێنان. زیو کانزایەکی پیشەسازیی سەرەکییە و لە کەرتە جیاجیاکان بەکاردەهێنرێت، وەک ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و وزەی پاک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ