نرخی زێڕ نزیکبووەوە لە 3400 دۆلار

17-06-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمرۆ سێشەممە نرخی زێر بە ریژەی 0.4٪ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 3396 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوێنێ نرخی زێڕ بە رێژەی 1٪ دابەزی لەبەرئەوەی ئێران لەڕیگەی چەند وڵاتێکەوە داوای لە ئەمریکا کردبوو گوشار بۆ سەر ئیسرائیل دروستبکەن بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنێت.
 
نرخی زێڕ ئەمرۆ سێشەممە لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە 3416 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( کەی سی ئێم ترەید) لەو باریەوە رایگەیاند، "نرخی زێڕ هاوتەریب لەگەڵ گۆڕینی  هەستی بازرگانان سەبارەت بەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل تووند دەبێتەوە یان زیاتر پەرەدەستێنێت، گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت." 
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، ئەوە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ بەرەو سەرووی 3400 دۆلار بەرزبێتەوە یان لەو ئاستە دووربکەوێتەوە و دابەزێت.
 
دوێنێ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش داوای کرد تاران چۆڵبکرێت.
 
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کردووە لە ژووری بڕیاردان ئامادە بن تاوەکو کەنەدا بەجێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.
 
شرۆڤەکارەکەی کۆمپانیای ( کەی سی ئێم ترەید) دەڵێت، "هێندە ناڕوونی بە بارودۆخی شەڕی نێوان ئیسرائیلەوە هەیە کە نرخی زێڕ ئەگەری هەیە بەرزبێتەوە بۆ 3500 دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4340 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لەو ئاستە پێوانەییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماری کردبوو.