رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بیتکۆین زیاتر لە 2000 دۆلار دابەزی و بە نزیکەی 115 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
تاوەکو پێش بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا کە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بوو، بازرگانان پێشبینییان دەکرد، بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئەم ساڵ سێ جار سوودی بانکی دابەزێنێت، بەڵام بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی بە وریاییەوە سوودی بانکی کەمبکاتەوە.
ئێستا پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا تەنیا دووجار سوودی بانکی دابەزێنێت.
شارەزایانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان پێیانوایە، نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکان بەڕادەیەکی بەرچاو هەستیارە بەرامبەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا.
دوای ئەوەی نرخی بیتکۆین هەفتەی رابردوو 124 هەزار دۆلاری تێپەڕاند، لەو کاتە بەدواوە نرخەکەی دادەبەزێت.
کەمکردنەوەی بەرچاو و چەند جاری سووی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، دەبێتە هۆکار بۆ زیادبوونی نەختینە لە بازاڕە داراییەکاندا و بەشێک لەو نەختینەش دەڕواتە ناو بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ