رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 2% پاشەکشەی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و بۆ یەکەمجار 4378 دۆلاری تێپەڕاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێناسی گومرگی 100% لەسەر چین تاهەتایی نییە و لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بوو لە رۆژی هەینی دا.
لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 4252 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام تەنانەت پێش ئەوە دابەزی بۆ نزیکەی 4185 دۆلار، بەر لەوەی بەو نرخە دابخرێت.
بەو پێیەش، لە رۆژی هەینیدا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی 4378 دۆلار و نزمترین ئاستیشی 4185 دۆلار بوو، بەڵام لە 4252 دۆلار داخرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 2.1% دابەزی بۆ نزیکەی 4213 دۆلار.
پێنوێنی دۆلار رۆژی هەینی بە رێژەی 0.1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گوشاری بۆ نرخی زێڕ دروستکرد.
تای وۆنگ، بازرگانی سەربەخۆی زێڕ لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بە رای من، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەوەی ئامادەیە لەگەڵ چین کۆببێتەوە و سازش بۆ یەکدی بکەن، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ