یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە تا رادەیەکی زۆر جێگیر بوو و گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە. وەبەرهێنەران و بازرگانان چاویان لە دوایین لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە لەسەر جەنگی ئێران و چۆنییەتی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. 
 
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بە رێژەی 0.1% دابەزی بۆ نزیکەی  4550 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە نزمترین ئاستی خۆی لە دوای رۆژی  30ی مانگی ئادارەوە تۆمار کرد. 
 
ئیلیا سپیڤاک،  شارەزای بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ( تەیستی لایڤ) لەو بارەیەوە دەڵێت، "بازاڕەکان هەوڵ دەدەن بزانن هەنگاوی داهاتوویان چی دەبێت و بەتایبەتی جەنگی ئێران بەرەو چ ئاراستەیەکدا دەڕوات."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، "وەبەرهێنەران لەلایەکی دیکەوە چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی کۆنووسی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکەن کە لەسەر کۆبوونەوەکەی پێشوویانە و دەیانەوێ بزانن هیچ ئاراستەیەکی نوێی و ئاماژەی نوێی سەبارەت بە سیاسەتی نەختی بانکەکە تێدایە یان نا."
 
کۆنووسەکە رۆژی چوارشەممە بڵاودەبێتەوە.
 
نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە تاوەکو 4482 دۆلاریش دابەزی کە نزمترین ئاستی زیاتر لە یەک مانگی رابردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیی نەوتهەڵگری Agios Fanourios 1. وێنە: REUTERS/Mohammed Aty

ئەمریکا کەشتییەکی لە دەریای عومان ئازاد کرد کە نەوتی عێراقی بارکردبوو

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی (LSEG) بۆ چاودێری کەشتیوانی، نەوتهەڵگری زەبەلاحی (Agios Fanourios 1) کە باری نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووە، دوای 5 رۆژ لە راگرتنی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە، ئازاد کرا و بەرەو ڤێتنام بەڕێکەوت