داهێنانێکی گەورە لە کوانتەم کۆمپیوتەر؛ مایکرۆسۆفت چیپی مایۆرانا 1 دەخاتەڕوو

20-02-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مایکرۆسۆفت چیپی کوانتۆمی (مایۆرانا -1)ـی خستەڕوو کە چیپێکی کوانتۆمییە و لە رێگەی مادەیەکی نوێ بەناوی تۆپۆ کۆنداکتەر دروستکراوە. ئەو هەنگاوەش لە دوای سیلیکۆن، بە گەورەترین داهێنان لە زانستی کۆمپیوتەردا هەژمار دەکرێت.
 
مایکرۆسۆفت لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چیپە نوێیەکەیان شۆڕشێکی گەورە لە بواری کۆپیوتەری کوانتۆمیدا دروست دەکات، بەو پێیەی یەکەم جارە دروستکردنی مادەی (تۆپۆکۆنداکتەر) رادەگەیێنێت. 
 
ئەو گەورە کۆمپانیا تەکنەلۆجییەی ئەمریکا دەڵێت، داهێنانی ئەو جۆرە چیپە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی پرسی دروستکردنی کۆمپیوتەری کوانتۆمی ببێتە پرسێک کە تەنیا چەند ساڵێک لە ئێمەوە دوورە نەک دەیان ساڵ.
 
بەپێی مایکرۆسۆفت، چۆن پێشتر سیمی کۆنداکتەرەکان بوونە هۆکار بۆ بەدیهێنانی کۆمپیوتەرە ئاساییەکانی ئێستا، مادەی (تۆپۆ کۆنداکتەریش) دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان بتوانن داتاکان بە قەبارەی 1 ملیۆن کۆبیتس پرۆسێس بکەن.
 
تۆپۆکۆنداکتەر یان تۆپۆلۆجیکاڵ سوپەر کۆنداکتەر، TSC، بە تەواوەتی مادەیەکی نوێیە. لە دوای سیلیکۆن بە نوێترین ماددەی بواری کۆمپیوتەر هەژمار دەکرێت، مادەیەکی رەق یان شل یان گازیش نییە، بەڵکو دۆخێکی تۆپۆلۆجی هەیە کە لە رووی تیۆرییەوە 100 ساڵە باسی لێوەدەکرێت، بەڵام یەکەم جارە مایکرۆسۆفت توانیویەتی دروستی بکات.
 
ئەم داهێنانە گەورەیە دەتوانێت چارەسەر بۆ گەورەترین کێشەکانی مرۆڤ بدۆزیتەوە کە لە بوارەکانی: وزە، مادە، بەرهەم و تەندروستی رووبەڕووی خەڵکی جیهان بوونەتەوە.
 
داهێنانی کۆمپیوتەری کوانتۆمی دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ دروستکردنی ئەو مادانەی کە خۆیان دەبووژێننەوە و زیندوو دەکەنەوە، دەتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ دۆزینەوەی مادە و رەگەزی نوێ کە گۆڕانکاری لە کشتوکاڵ و ژینگە دروستدەکەن.
 
داهێنانی مایکرۆسۆفت بووەتە هۆکار بۆ بەدیهێنانی کۆبیتسی بچووکتر، خێراتر و جێگیرتر. بەوپێیەی یەکەم کۆبیتسی دروستکردووە لە رێگەی تۆپۆکۆنداکتەر کە هێندە بچووکە دەکرێ لە 0.01 میلیمەتر جێگەی ببێتەوە.
 
مایکرۆسۆفت دانپێدانانی زانستی و ئەکادیمی و هەروەها حکومەتی ئەمریکاشی لەسەر داهێنانە گەورەکەی بڵاوکردووەتەوە. حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە تۆپۆکۆنداکتەرەکەی مایکرۆسۆفت بەکاربهێنێت بۆ پەرەپێدانی کۆمپیوتەر.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.