نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە زیاتر لە 3300 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

20-08-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ دابەزی بۆ کەمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی خۆی و ئۆنسەیەکی بە زیاتر لە 3300 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئاب، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ زیاتر دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 3313 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و چاوەڕوانیی بازرگانان بۆ لێدوانەکەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، لە سیمپۆزیۆمی (جاکسن هۆڵ) کە بڕیارە رۆژانی 21 تاوەکو 23ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، نرخی زێڕیان دابەزاند.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 0.1% دابەزی و بە 3335 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان، گوشاری بۆ نرخی کانزای زەرد هێناوە.
 
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ئواندا)، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "جیرۆم پاوڵ بڕیارە رۆژی هەینی لە سیمپۆزیۆمی جاکسن هۆڵ لە لقی شاری کانزاسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، گوتاری خۆی پێشکێش بکات و بازرگانان بەدوای هێما و ئاماژەن کە سیاسەتی نەختی بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕوات؟"
 
هەمان رۆژ کۆنووسی کۆبوونەوەی مانگی رابردووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڵاودەبێتەوە و لەگەڵ گوتارەکەی جیرۆم پاوڵ، چاوەڕوان دەکرێت بازرگانان بۆیان دەربکەوێت بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە چ رێژەیەک و چەند جار لە ئەم ساڵدا کەمدەکاتەوە.
 
پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ دوو جار سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کەم بکرێتەوە، یەکەمجاریش کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا بێت.
 
لەکاتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی، نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، بەتایبەتی ئەگەر ژینگەی جیۆسیاسی ناسەقامگیر بێت کە پاڵپشتیی زیاتر بۆ نرخی زێڕ دروستدەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە پێنوێنی دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردوو، کە بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.