بیتکۆین بە نزیکەی 113 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

20-08-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بیتکۆین بە 113 هەزار و 300 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی سێشەممە نزیکەی 300 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام رۆژی سێشەممە تەنانەت نرخی یەک بیتکۆین بۆ ماوەیەک دابەزی بۆ کەمتر لە 113 هەزار دۆلار.
 
بەپێی شرۆڤەکارانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان، دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ هۆکاری تەکنیکی و کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دەگەڕێتەوە.
 
لەڕووی تەکنیکییەوە ئاراستەی نرخی بیتکۆین بەرەو دابەزینە، ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانێت خۆی راستبکاتەوە، ئەگەری هەیە تاوەکو نزیکەی 112 هەزار دۆلاریش دابەزێت.
 
جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی هەینی گوتارێک پێشکێش دەکات، ئەگەر ئاماژەیەکی روون دەرنەبڕێت لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی دراوە دیجیتاڵییەکان دادەبەزن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.