نرخی زیو بەرزە و چاوەڕوانی داتایەکی هەستیاری ئەمریکایە

20-11-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زیو ئەمڕۆ جێگیرە و ئۆنسەیەکی بە 51.28 دۆلارە. کیلۆیەکیشی بە 1,648 دۆلارە.
 
دوێنێ چوارشەممە ئۆنسەیەک زیو گەیشتبووە 52.30 دۆلاریش، بەڵام دواتر بەشێک لە قازانجەکانی لەدەستدا.
 
سنوورداربوونی بەرزبوونەوەی نرخی زیو دوای بڵاوبوونەوەی کۆنووسی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا هات.
 
کۆنووسەکە نیشانی دەدات ئەندامانی لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی سەر بە بانکەکە ناکۆکن لەبارەی کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە مانگی داهاتوودا. 
 
بەرپرسانی بانکەکە نیگەرانن و لەنێوان دوو بەرداشی لاوازیی بازاڕی کار و بەردەوامیی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانن.
 
ئێستا بازرگانان ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە مانگی داهاتوودا بە 30٪ دادەنێن. پێش بڵاوبوونەوەی کۆنووسەکە، رێژەکە 50٪ بوو.
 
هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 16:30 بە کاتی هەولێر، لە ئەمریکا ئاماری دامەزراندن لە کەرتی تایبەت و بێکاری بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوبکرێنەوە. 
 
هەفتەی رابردوو حکومەتی ئەمریکا ئاماری هەڵاوسانی مانگی ئەیلوولی بڵاونەکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی داخرانی حکومەتەوە نەیانتوانیوە داتاکانی هەڵاوسان کۆبکەنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە