دی ئێن ئۆ: بەرهەمهێنانی نەوت لە تاوکێ و پێشابوور دەستیپێکردەوە

21-08-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی چارەکی دووەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەراورد بە چارەکی یەکەم بەرهەمهێنانی نەوت کەمبووەتەوە. کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد، سەرەتای ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێکردووەتەوە و دواتریش پێشاپوور، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو کێڵگەکە بە درۆن کرایە ئامانج.
 
قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لە هەر دوو کێڵگەدا بە تێکڕا گەیشتووەتە 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا. لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی 2025ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە تاوکێ و پێشابوور 82 هەزار و 81 بەرمیل بووە.
 
لەو بڕە، رۆژانە 27 هەزار و 940 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکێ و 46 هەزار و 820 بەرمیلیش لە کێڵگەی پێشابوور بەرهەمهاتووە.
 
بەپێی کۆمپانیاکە، کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمدا لەبەر دوو هۆکار بووە، هۆکاری یەکەم هێرشە درۆنییەکانی نێوەڕاستی مانگی 7، هەروەها پرۆسەی چاککردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکان بووە، کە لە 3 مانگی دووەمی ئەمساڵدا جێبەجێکراوە.
 
کەمبوونەوەی بەرهەم بەراورد بە چارەکی پێشوو، بەهۆی دوو وەستانی کارکردنەوە بوو کە بەهۆی کێشەکانی بازاڕەوە سەپێنران. لەکاتی ئەو وەستانانەدا، DNO هەندێک چاکسازی کرد، کە لە بنەڕەتدا بڕیاربوو لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بکرێن.
 
کۆمپانیای DNO خاوەنی 75٪ی پشکەکانی مۆڵەتی تاوکێیە و بەکارخەری بلۆکەکەیە، هاوبەشەکەشی کە کۆمپانیای "گەنەڵ ئێنێرجی "یە، خاوەنی 25٪ی مۆڵەتەکەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافیەت: داهاتی ئەم ساڵی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 900 ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم ساڵی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 894 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا داهاتەکە پار زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە. بەمەش ئەم ساڵ بەراورد بە پار، داهاتی ئەو سنوورە زیاتر لە 5.5 ملیار دینار کەمی کردووە.