رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ئابووریی ئێران رایگەیاند، قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا سەرەکییەکان بۆ وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەیەکدا 53% زیادیکردووە. هاوکات فەرمانی کردووە گومرگەکانی وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان، 24 کاژێر کار بکەن.
سەید عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێران رایگەیاند، قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا سەرەکییەکان لە 14-20ی حوزەیرانی 2025 گەیشتووەتە 980 هەزار تۆن، بەراورد بە هەفتەی پێشتر 53% گەشەی بەخۆیەوە بینیوە.
هەروەها رۆژی شەممە 21-06-2025 مەدەنیزادە فەرمانی کرد چالاکیی گومرگەکان بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی وڵات بە شێوەی شەو و رۆژ بێت.
بەم شێوەیە، رێکارەکانی هاوردەکردن، هەناردەکردن و ترانزێت لە گومرگە گەورەکانی ئێران، لەوانە گومرگی شەهید رەجایی، بوشەهر و، ئیمام خومەینی لە خورستان، بە شێوەی 24 کاژێری جێبەجێ دەکرێن.
جەنگی ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە رۆژی دەیەمەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-06-2025 ئەمریکاش هاتە ناو شەڕەکەوە و، کاژێر دەوروبەری 02:50 خولەکی بەرەبەیان دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ