رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ رۆژی هەینی لەنێوان 4020 بۆ 4100 دۆلار گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینی و لە کۆتاییدا نرخی ئۆنسەیەکی لە 4063 دۆلار داخرا.
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا بە رێژەی 0.1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە؛ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12 بە 4079 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
جۆن ویلیامز، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا - لقی نیویۆرک رایگەیاند، بانکی ناوەندی دەتوانێت لە ماوەی کورتخایەندا هێشتا سوودی بانکی کەم بکاتەوە، بەبێ ئەوەی ئامانجەکانی هەڵاوسانی خۆی لەبیربکات.
لێدوانی ویلیامز بە ئاشکرا بەهای بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا و نرخی زێڕی بەرزکردەوە.
جیم وایکۆف، سەر بە کۆمپانیای بازرگانی (کیتکۆ مێتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لێدوانەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە نیویۆرک پاڵپشتیی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە."
لەدوای لێدوانەکانی ویلیامز، بازرگانان چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا بە 74% دەزانن، پێشتر ئەو رێژەیە بە 40% دانرابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ