نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دابەزی بۆ کەمتر لە 63 دۆلار

22-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشنیاز و هەوڵە دووبارەکانی ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە ئۆکراینا نرخی نەوتی دابەزاندووە.
 
نرخەکانی نەوت رۆژی هەینی بە رێژەی زیاتر لە 1% دابەزینیان بەخۆوە بینی.
 
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 82 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 94 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 58 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخەکانی نەوت بە رێژەی 3% دابەزیون، کە کەمترین ئاستی یەک مانگی رابردووە.
 
دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە واشنتن گوشارەکانی لەسەر ئۆکراینا و رووسیا زیادکردووە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.
 
ئەگەری بەدیهاتنی ئاگربەست دەتوانێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ گەڕانەوەی نەوتی رووسیا و هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە.
 
هەرچەندە سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لەژێر گوشارێکی زۆردایە بۆ پەسەندکردنی پلانەکەی ئەمریکا، سەرۆکی رووسیا پێشوازیی لێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل. وێنە: ئەرشیڤ

گومرگی عێراق بۆ رووداو: لە 3ی مانگەوە سیستمی زانیاریی پێشوەختەی گومرگی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق دەڵێ، لە 3ـی ئەم مانگەوە سیستمی زانیاریی پێشوەختەی گومرگی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێ و دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە بازرگانان کە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەهێزبوونی بەهای دینار لە بازاڕی هاوتەریب دا دەبێت