مەسرور بارزانی: دەبێ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت

23-01-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێ رێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت".
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری ئەورووپا و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە. یەکێک لەو تەوەرانەی قسەیان لەسەر کردووە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو. باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنساش کردووە.
 
مەسرور بارزانی "دووپاتی کردەوە هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێت و دەبێ رێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێردرێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، مەسرور بارزانی "ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانەی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی حکومەت و گەلی فەرەنسای لە گەلی کوردستان کرد".
 
لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا. ئەمە وەکو حکومەت باسی دەکات.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل