رووداو دیجیتاڵ
شەڕی ئێران هیچ بوارێکی بۆ دابەزینی نرخی نەوت جێنەهێشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و بەرمیلێکی 112 دۆلاری دەربازکرد.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 98 دۆلاری دەربازکرد و بە 98 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانانی نەوت چاویان لەوەیە بزانن ئەمریکا وەک چۆن پێشتر هەڕەشەی کردووە چۆن ناوەندەکانی وزەی ئێران دەکاتە ئامانج و وەڵامی ئێران چۆن دەبێت کە هەڕەشەی لێدان لە ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداوی کردبوو. لەدوای دەستپێکی شەڕی ئێران نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 120 دۆلاریش، بەڵام لەو کاتە بەدواوە نەیتوانی بگاتە ئەو ئاستە.
وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، چەندین رێوشوێنیان بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی نەوت لە بازاڕدا گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا بەپێی فاتح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، پێویست بە گرتنەبەری رێوشوێنی دیکە هەیە بۆ هێورکردنەوەی بازاڕی نەوت.
ئامێرتا سێن، دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاری (ئێنێرجی ئەسپێک) لەو بارەیەوە دەڵێت: "هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ لێدانی ژێرخانی وزەی ئێران و لەبەرامبەردا هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی ئێران بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستە بەرزەکانی خۆیدا مامەڵەی پێوەبکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ