نرخی ئۆنسەیەک زیو بۆ نزیکەی 65 دۆلار دابەزی

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئۆنسەیەک زیو ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە 2 دۆلاری لێبووەوە و بۆ نزیکەی 65 دۆلار دابەزی، بەمەش بۆ چوارەمین هەفتەی یەک لە دوای یەکە نرخی کانزای سپی بەردەوامە لە دابەزین. 
 
دابەزینی نرخی زیو هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل. ئابوورییە گەورەکانی جیهان هەوڵ دەدەن لە رێگەی پاڵپشتیکردنی نرخەکانی وزە، گوشاری هەڵاوسان لەسەر هاووڵاتیان کەمبکەنەوە.
 
جەنگی ئێران هیچ نیشانەیەکی هێوربوونەوەی پێوە دیار نییە، بە تایبەت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لێدانی وێستگەکانی کارەبای ئێرانی کرد ئەگەر تەنگەی هورمز نەکرێتەوە، لە بەرامبەردا ئێران هۆشداری دا لەوەی ئەگەر دامەزراوەکانی وزەی بکرێنە ئامانج، هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندی و دامەزراوە سەرەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
 
هەفتەی رابردوو، نرخی زیو زیاتر لە 15% دابەزی. بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت نیگەرانییەکانی هەڵاوسانی زیاتر کردووە. بانکە ناوەندییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان بە ئەگەری زۆرە نەتەنیا سوودی بانکی کەمناکەنەوە بەڵکو رەنگە بەرزیشی بکەنەوە کە زیانی زۆر لە نرخی زیو و کانزاکان دیکە دەدات. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز لەسەر نەخشە

ژاپۆن بیر لەوە ناکاتەوە بۆ تێپەڕینی کەشتییەکانی بە تەنگەی هورمزدا داوای هاوکاری لە ئێران بکات

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن دەڵێ، حکومەتی وڵاتەکەی "بیری لەوە نەکردوەتەوە" داوا لە تاران بکات رێگە بە کەشتییەکانی گوێزەرەوەی نەوتی بدات لە تەنگەی هورمز تێپەڕن، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی تۆکیۆ دەربڕی