سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: هیچ وڵاتێک لە قەیرانی تەنگەی هورمز بەدەر نابێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) رایگەیاند، ئابووریی جیهان بەهۆی تەنگژەی وزە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رووبەڕووی "هەڕەشەیەکی گەورە" بووەتەوە. بیرۆڵ جەختی کردەوە، ئەگەر بارودۆخەکە بەم ئاراستەیە بەردەوام بێت، "هیچ وڵاتێک لە لێکەوتەکانی ئەم قەیرانە پارێزراو نابێت."
 
بیرۆڵ لە گوتارێکدا لە یانەی نیشتمانیی رۆژنامەڤانان لە سیدنیی پایتەختی ئوسترالیا، قەیرانی ئێستای بە قەیرانە مێژووییەکانی نەوت لە دەیەی 1970 و لێکەوتەکانی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ساڵی 2022 بەراورد کرد و گوتی، "ئەم قەیرانە بەم شێوەیەی ئێستای، هاوشێوەی دوو قەیرانی نەوت و یەک داڕمانی گازە کە هەمووی پێکەوە کۆبووبێتەوە."
 
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ئاشکرای کرد، بەهۆی پێکدادانە سەربازییەکانەوە، تاوەکو ئێستا لانیکەم 40 بنکە و دامەزراوەی وزە لە ناوچەکەدا "بە سەختی یان زۆر بە سەختی" زیانیان بەرکەوتووە. ئەم وێرانکارییە کاریگەریی راستەوخۆی لە سەر نرخەکان هەبووە؛ بەرەبەیانی دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ماوەیەک بەربەستی 100 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.
 
ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدا دێن، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران پێی ناوەتە چوارەمین هەفتەی خۆیەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە تاران کردووە دەستبەجێ تەنگەی هورمز بکاتەوە، کە رێڕۆی نزیكەی 20٪ـی نەوت و گازی جیهانییە. بەهۆی هەڕەشە دوولایەنەکان و هێرش بۆ سەر کەشتییەکان، هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەم تەنگە ستراتیژییەدا بە تەواوەتی پەکیکەوتووە.
 
فاتیح بیرۆڵ داوای هەوڵێکی نێودەوڵەتیی بەپەلەی کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و هیوای خواست هەرچی زووە رێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ رێگریکردن لە داڕمانی زیاتری ئابووریی جیهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز لەسەر نەخشە

ژاپۆن بیر لەوە ناکاتەوە بۆ تێپەڕینی کەشتییەکانی بە تەنگەی هورمزدا داوای هاوکاری لە ئێران بکات

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن دەڵێ، حکومەتی وڵاتەکەی "بیری لەوە نەکردوەتەوە" داوا لە تاران بکات رێگە بە کەشتییەکانی گوێزەرەوەی نەوتی بدات لە تەنگەی هورمز تێپەڕن، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی تۆکیۆ دەربڕی