رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی گوتارەکەی رۆژی هەینیی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە سیمپۆزیۆمی (جاکسن هۆڵ) نرخی زێڕی بەرزکردەوە.
هەر دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 1.1٪ بەرزبووەوە و بە 3371 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بەهەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 3418 دۆلار.
رۆژی هەینی پێنوێنی دۆلار بە رێژەی 1٪ دابەزی و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی زێڕ لەو وڵاتانەی کە بە دراوی نیشتمانییەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت هەرزان بێت و بەو هۆیەشەوە خواست لەسەر کڕینی کانزای زەرد بەرزبووەوە.
جیرۆم پاوڵ لە گوتارێکدا لە رۆژی هەینی ئاماژەی بەوە کرد کە رەنگە لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکی ناوەندی سوودی بانکی کەمبکرێتەوە.
تای وانگ، بازرگانێکی سەربەخۆی زێڕ لە شاری نیویۆرک لەو بارەیەوە رایگەیاند: "پاوڵ بە لێدوانەکانی بازاڕی تووشی شۆک کرد کاتێک رایگەیاند، بۆ هاوسەنگکردنی رەوشی دارایی و خۆ بەدوورگرتن لە مەترسییەکانی نێو بازاڕ، ئەگەری هەیە بەرەو کەمکردنەوەی سوودی بانکی بڕۆن."
ئەو بازرگانە دەڵێت: "زۆر گرنگە بزانین نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە چەند رۆژی داهاتوودا دەتوانێت بەرزبێتەوە بۆ ئاستی 3400 دۆلار."
بازرگانانی زێڕ ئێستا دەرفەتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلوولدا بە 85٪ دەزانن.
دابەزینی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی کانزا و کاڵاکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ