لە هەفتەیەکدا نرخی زیو 10٪ دابەزیوە

23-10-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو 0.29٪، یاخود 14 سەنت دابەزی و بە 48.34 دۆلارە.
 
بەم پێیە ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان کیلۆیەک زیو بە 1,554 دۆلارە.
 
لە یەک هەفتەی رابردوودا، نرخی زیو 10٪ دابەزیوە کە دەکاتە 6 دۆلار و، لە ئاستی 54 دۆلارەوە هاتووەتە ئاستی 48 دۆلار.
 
بازرگانان پێیانوایە بەرزبوونەوەی ماوەی رابردووی زیو بەهۆی ئەوە بووە کە گەیشتبووە ناوچەی کڕینی لەڕادەبەر و ئێستا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە. 
 
ئاماژەکانی هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، نرخی زیویان دابەزاندووە.
 
ئێستا بازرگانان چاویان لەسەر داتاکانی هەڵاوسانی ئەمریکایە بۆ مانگی رابردوو، کە بڕیارە کاژێر 15:30ـی رۆژی هەینی بەکاتی هەولێر بڵاوبکرێتەوە. لە مانگی ئابدا هەڵاوسان 2.9٪ بووە.
 
لە کۆتایی ئەم مانگەشدا، بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیاری نوێی خۆی لەبارەی رێژەی سوودی بانکییەوە رادەگەیێنێت و پێشبینی دەکرێت 0.25٪ کەمی بکاتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زێڕێک

ئۆنسەیەک زێڕ 4,500 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.