بە سیستمێکى نێودەوڵەتى، چاودێریی جووڵەى دارایی شەش لقى بانکى رافیدەین دەکرێت

24-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بانکى رافیدەین سیستمێکى نوێى چاودێریی دارایی لە 6 لقى بانکەکە خستووەتەکار، ئەوەش وەک پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوەى پارە و پارەداکردنى تیرۆر. 
 
بەگوتەى راوێژکارێکى بانکى، قۆناخى یەکەمى ئەو هەنگاوە، سێ مانگ دەبێت و بە چاودێریی دوو کۆمپانیاى بیانی بۆ بەرواردکردنى ژمارەکان دەبێت.
 
ئەو بانکە لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی کاراکردنى ئەو سیستمەى بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە چاودێریى جوڵەى دارایی رۆژانە و بە (AML) ناسراوە.
 
ئەو 6 لقەى بانکی رافیدەین کە ئەو سیستمە چاودێرییە تێیاندا کارایە لە بەسرە و بەغدان. 
 
هیڤیدار شەعبان، راوێژکارى بانکى بە رووداوى گوت، "ئەو سیستمە بە سێ قۆناخ جێبەجێ دەکرێت. قۆناخى یەکەم لە 15ـی ئادار دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت، کۆمپانیاى ئارنست یۆنگ و کەى توو لێى بەرپرسن".
 
ئارنست یۆنگ و کەى توو ئەو دوو کۆمپانیایەى وردبینى دارایین کە چاودێریی جووڵەى دارایی و دراوى عێراق دەکەن. 
 
بانکى رافیدەین ئاماژەى بەوە داوە، ئەو هەنگاوەیان لە چوارچێوەى پابەندییەکانییانە بۆ جێبەجێکردنى پێوەری نێودەوڵەتی بۆ رێگەگرتن لە سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر، کە یەکێکە لە پێویستییە بنەڕەتییەکانى زیادکردنى متمانە بە کەرتى بانکە عێراقییەکان لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتى.
 
ئەو سیستمە نوێیەى چاودێرى، دەتوانێت جووڵە داراییەکان شیبکاتەوە و دیارییان بکات، بەشێوەیەک رۆڵ لە ئاشکراکردنى چالاکییە گومانلێکراوەکان دەگێڕێت و کاریگەری دەبێت لە کەمکردنەوەى مەترسییەکانى پەیوەست بە تاوانە داراییەکان.
 
بانکى رافیدەین کە بانکێکى فەرمى سەر بە وەزارەتى دارایی فیدراڵە، ئاماژەى بەوە داوە کە ئەو رێکارە لە دانانى سیستمى چاودێرى (AML) لەسەرجەم لقەکانى دیکەى بانکەکە دەخاتەکار.
 
لە 4ـی شوباتی 2025، بانکى رافیدەین 18 سیناریۆى پێشبینیکراوی بۆ سپیکردنەوەى پارە بۆ لقەکانى نارد بۆ ئەوەى ئاگادارى بن بۆ ناسینەوەى چالاکیى دراویى گومانلێکراو.

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگر کە کاڵای هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتووە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

ژوورە بازرگانییەکان: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردن لێدانە لە ئابووریی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی دهۆک دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رێگە نادات باری هاوردەکراو بۆ هەرێمی کوردستان ببرێتە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق. سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانیش دەڵێت، بڕیارەکە "زیانی زۆر"ی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بووە بە هۆکاری چۆڵبوونی کۆگەکان