کەشتی ئۆمێگا 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی گەیاندە هیندستان؛ بەرمیلێک بە 150 دۆلار فرۆشراوە

دوێنێ کاژێر 02:57
مەحموود بابان @MahmoodBaban2
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی 23ی ئاداری 2026، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، کەشتیی بازرگانیی "ئۆمێگا" نزیکەی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە بۆ هیندستان گواستووەتەوە. بەپێی نرخی سەبەتەی نەوتی هیندستان لە 20ی ئاداری 2026دا، نرخی هەر بەرمیلێک 150 دۆلار بووە.
 
کەشتیی ئۆمێگا کە بە ئاڵای پاناماوە دەجووڵێتەوە، لە 13 کاژێری رابردوودا گەیشتووەتە رۆژئاوای دەریای عەرەب (دەریای هیندستان). ئەم کەشتییە لەلایەن کۆمپانیای (Mitsui O.S.K. Lines)ی ژاپۆنییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە ئۆفیسی سەرەکیی لە تۆکیۆیە؛ درێژییەکەی 333 مەتر و پانییەکەی 60 مەترە، توانای گواستنەوەی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە.
 
نرخی ئەو نەوتەی لە عێراقەوە بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و هیندستان هەناردە دەکرێت، نزیکەی 50 بۆ 60 دۆلار لە نرخی برێنت بەرزترە. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی 23ی ئادار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو رایگەیاند، "نرخی نەوت لە نێوان 63 بۆ 108 دۆلاردایە، بەڵام نرخەکان جیاوازن؛ ئەو نەوتەی بۆ ئاسیا (چین و هیندستان) دەچێت، نرخەکەی لەنێوان 160 بۆ 190 دۆلاردایە، چونکە بازاڕەکانی چین، هیندستان و ژاپۆن پێویستییەکی زۆریان پێیەتی، لە کاتێکدا بۆ ئەورووپا 110 بۆ 115 دۆلارە."
 
بەم شێوەیە، بەهای ئەو بارە نەوتەی لە 23ی ئاداری 2026دا بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوە، بە نزیکەیی بە سەروو 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت (ئەگەر نرخی هەر بەرمیلێک بە 150 دۆلار هەژمار بکرێت).
 
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ (SOMO)، کەشتیی ئۆمێگا لە مانگەکانی رابردوودا نەوتی قورسی بەسرە و نەوتی رەشی عێراقی بۆ بازاڕەکانی هیندستان گواستووەتەوە. هیندستان لە ساڵی 2025دا دووەم گەورە کڕیاری نەوتی عێراق بووە؛ بە جۆرێک لە کانوونی یەکەمی 2025دا رۆژانە 870 هەزار بەرمیلی هاوردە کردووە. قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 33.3 ملیار دۆلار و عێراق حەوتەم گەورە هاوبەشی بازرگانیی هیندستانە.
 
لە مانگی شوباتی 2026دا، رۆژانە 78 کەشتی (بە کۆی 91 گەشت) لەژێر ئاڵای 18 وڵاتی جیاوازدا، نەوتی خاو، نەوتی قورسی بەسرە و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکەان لە تەنگەی هورمزەوە گواستووەتەوە. کەشتیی ئۆمێگا لەم مانگەدا دوو گەشتی کردووە:
 
-7ی شوبات: گواستنەوەی 80,444 مەتر تۆن (نزیکەی 600 هەزار بەرمیل) نەوتی رەش.
 
- 28ی شوبات: گواستنەوەی 75 هەزار بەرمیل نەوتی قورسی بەسرە.
 
چالاکییەکانی کەشتیی ئۆمێگا:
 
• کانوونی دووەمی 2026: گواستنەوەی 145,045 مەتر تۆن نەوتی ڕەش.
• کانوونی یەکەمی 2025: گواستنەوەی 1,915,236 بەرمیل نەوتی قورسی بەسرە.
• تشرینی دووەمی 2025: گواستنەوەی 1,042,777 بەرمیل نەوتی قورسی بەسرە
• تشرینی یەکەمی 2025: گواستنەوەی 2,001,673 بەرمیل نەوتی قورسی بەسرە.
 
خشتەی گواستنەوەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا (بەپێی وڵاتان)
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵکەندنی بیری نەوت لە ئامەدی باکووری کوردستان

100 بیری نوێی نەوت لە ئامەد لێدەدرێن؛ ئامانج رۆژانە 20 هەزار بەرمیلە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی هەرێمی ئێلیهـ لە کۆمپانیای نەوتی تورکیا دەڵێ، ئەم ساڵ لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 100 بیری نوێی نەوت لێدەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانج ئەوەیە بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە پارێزگاکەدا لە 15 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە