رۆژ لەدوای رۆژ بڕی هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبەز و دابەزێکی گەورە بەخۆوە دەبینێت و زیاتریش رووی لە کەمبوونەوەیە، بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمز و ناڕوونییەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا.
نەخشەی رێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە و رێگەکانی بەستنەوەی بەرهەمهێنەر بە بەکارهێنەرەوە، گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت، چونکە سێ گەورە بەرهەمهێنەرەکەی جیهان، کە یەک لە چواری نەوتی جیهان بەرهەمدەهێنن، پلانی جیاوازیان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا هەیە. وەک: هەنگاوی کرداریی عێراق بۆ بنیاتنانی بۆری بەسرە – حەدیسە. کشانەوەی ئیمارات لە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس. پلانی سعودیە بۆ راکێشانی بۆرییەکی هاوتەریبی پیترۆلاین بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی. هەموو ئەمانەش پێکەوە، پەیوەستە بە دۆخی تەنگەی هورمز، کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا هاتووەتە ئاراوە.
شیعەکانی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2005ەوە ناکۆکی گەورەیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی فیدرالیی عێراق بۆ دروست دەبێت، چونکە ئەو دەسەڵاتە داراییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەریدەگرێت لە دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکوەزیران، ساڵ بە ساڵ روو لە زیادبوونە، بەتایبەتیش دەسەڵاتی خەرجکردن کە بەم دواییە ساڵانە گەیشتووەتە سەروو 9.3 تریلیۆن دینار ( 7.15 ملیار دۆلار) .
بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ دا دراوی بیانی عێراق (زۆربەی دۆلارە) لە 1.18 ملیار دۆلارەوە بۆ 693 ملیۆن دۆلار کەم بووە، واتە دۆلاری کاش بە بڕی 478 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە کە یەکسانە بەو بڕەی سێ مانگ جارێک لە ئەمریکاوە بە فڕۆکە بۆ عێراق دەنێردرێت، ئەمەش دەریدەخات کە ئەم ساڵ تاوەکو 19ی نیسان دۆلاری کاش نەهاتووە، سەرەڕای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق دووجار داوایکردووە.
تەنگەی هورمز و رۆڵی کەنداو لە خۆراکی جیهانی دا
درێژکردنەوەی رۆژانی ئاگربەست و لێدوانە ناڕوونەکانی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز بەرووی کەشتییەکان هیوایەکی بۆ بازاڕەکانی نەوت و گاز گەڕاندەوە
ژمارەی ئەو کەشتییانەی نەوتی مامناوەند و قورسی بەسرەیان بە تەنگەی هورمزدا گواستووەتەوە لە مانگی ئاداری 2026 دا، کەمبووەتەوە بۆ 15 کەشتی، ئەمەش بەهۆی گەمارۆی ئێران لەسەر تەنگەکە، بە بەراورد بە مانگێکی پێش جەنگەکە، کۆی هاتووچۆی کەشتییەکان 82٪ کەمیکردووە.
کۆی پارەی چاپکراوی عێراق لە کۆتایی 2025 دا 99.7 تریلیۆن دینارە، کە 92.5 تریلیۆن دینار لە دەرەوەی بانکەکان و 7.2 تریلیۆن دیناری لەنێو بانکەکانە، بەڵام بڕی ئەو پارەیەی لە بانکی ناوەندیی عێراق (Deposit) ئەوا بە هەموو جۆرەکانییەوە و بڕەکەی لە 19ی کانوونی دووەمی 2026 دا 27.6 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام لە 12ی ئادار کەم دەبێتەوە بۆ 21.4 تریلیۆن دینار، واتە بڕی 6.2 تریلیۆن دینار کەمبووەتەوە
بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئاداری 2026 دا بەراورد بە مانگەکانی پێشووتر زۆر کەم بووەتەوە، چونکە لە 7ی ئادارەوە نەیتوانیوە نەوت لە تەنگەی هورمزەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات. ئەگەر رەوشی تەنگەی هورمز بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامبێ ئەوا کۆی هەناردەکردن و داهاتی نەوتی عێراق رۆژ بە رۆژ کەم دەبێتەوە، چونکە نرخی نەوت دابەزیوە و تێچووی هەناردەکردن زیادیکردووە و تەنیا یەک لەسەر حەوتی دەتوانرێت بەبێ هورمز هەناردە بکرێت.