نرخی زێڕ لە نزیک 4050 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

24-11-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە دابەزین کرایەوە و ئۆنسەیەکی لە نزیک 4050 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە ماوەی 3 کۆبوونەوەی بازاڕدا نرخی زێڕ نەیتوانیوە خۆی راستبکاتەوە و ئاستی 4075 دۆلار دەربازبکات.
 
بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی وردەفرۆشی و کۆفرۆشی لە ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە سبەی سێشەممە بڵاوببنەوە.
 
جۆن ویلیەمز، بەڕێوبەری لقی نیویۆرکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، "بانکی ناوەندی دەتوانێت مانگی داهاتوو سوودی بانکی دابەزێنێت و خەمی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانیشی نەبێت."
 
لێدوانەکانی جۆن بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان ئێستا چانسی زیاتر بدەنە ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی و 74٪ـی بازرگانان پێیانوایە کە مانگی داهاتوو سوودی بانکی کەم دەکرێتەوە.
 
کەمکردنەوەی سوودی بانکی بەشێوازی نەریتی پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە دروستدەکات و لە بەهای دۆلار کەم دەکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە بەریتانیا. وێنە: Getty Images

بەریتانیا سزاکانی سەر نەوتی رووسیا سووک دەکات؛ هۆکارەکە جەنگی ئێرانە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سزاکانی سەر نەوتی رووسیای سووک کرد. ئەم بڕیارە نوێیەی حکومەتی بەریتانیا رێگە دەدات ئەو سووتەمەنییەی کە لە نەوتی رووسیاوە بەرهەم دەهێنرێ، هاوردەی بەریتانیا بکرێ. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە جەنگی ئێران بووە هۆی بەرزبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی نرخی سووتەمەنی و وای کرد ستامەر بە بڕیارەکانی پێشوویدا بچێتەوە