رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە رۆژی هەینی نزیکەی 40 دۆلاری لەدەستدا و دواجار لە 4508 دۆلار داخرا.
بەوپێیەش نرخی زێڕ دوو هەفتەی بە دابەزین بەڕێکرد و لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا نزیکەی 200 دۆلار لە بەهای خۆی لەدەستدا.
رۆنا ئۆکۆنێل، شرۆڤەکاری کۆمپانیای (ستۆن ئێکس) لەوبارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانان لەم کاتانەدا وەک ئەو کەروێشکە وان کە بە تیشکی لایتی ئۆتۆمبێل کەوتبێت و ناتوانێت لە شوێنی خۆی بجووڵێت. چاویان بڕیوەتە تەنگەی هورمز و پچڕانی زنجیرەی دابینکردن لە هەموو کەرتەکاندا."
رۆنا ئۆکۆنێل دەڵێت، "داخرانی تەنگەی هورمز دەبێتە هۆی ترس لە هەڵاوسان و نیگەرانی سەبارەت بە ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی."
سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی هەینی دووبارە بەرزبوونەوە. ئەمەش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی زێڕی لێکەوتووەتەوە.
بەرزبوونەوەی هەڵاوسان هیچ هەلێکی بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی نەهێشتووەتەوە.
نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان 58٪ـی بازرگانانی گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی کە ئەمساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ بەرزبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ