یەک دۆلار بە 176 هەزار و 400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بە پێچەوانەی رۆژی رابردوو، بەرزبووەتەوە.
 
دوێنێ هەینی، نرخی دۆلار 3100 تمەن دابەزی و بە 175000 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا. ئەمڕۆ شەممە 1400 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بەرامبەر بە 176400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 180,000  تمەن بووە و نزمترین نرخیش بە 175000 تمەن. 
 
نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 3.08%  دابەزینی پێوەیارە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 55.83%  بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە