لە 11 مانگدا عێراق 12.8 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 11 مانگی پاردا داهاتی عێراق 114 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام خەرجییەکەی 126 تریلیۆن دینار بووە، کە 12.8 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە. خەرجیی هەرێمی کوردستان لە 2025دا بەراورد بە 2024 زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار زیادیکردووە؛ داهاتی عێراقیش لە 2025 بەراورد بە 2024 زیاتر لە 21 تریلیۆن دینار کەمی کردووە.
 
ئەو ژمارانە لەنێو راپۆرتى وەزارەتى دارایی عێراق دەرکەوتووە، کە لەبارەى خەرجى و داهاتى 11 مانگى ساڵى 2025 بڵاوی کردووەتەوە. 
 
خەرجی 126 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند
 
لە 11 مانگی ساڵی 2025 خەرجیی وەبەرهێنان و رەوانى عێراق 126 تریلیۆن و 927 ملیار و 591 ملیۆن و 92 هەزار دینار بووە. 
 
لەو خەرجییە تەنیا 20 تریلیۆن و 173 ملیار و 9154 ملیۆن و 219 هەزار دیناری بۆ وەبەرهێنان بووە کە 15.8%ـی تێکڕای خەرجییەکان بووە.
 
 بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024، خەرجیی عێراق 9.5 تریلیۆن دینار کەمی کردووە. 
 
هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک تریلیۆن دیناری خەرجی هەبووە
 
بەگوێرەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجیی هەرێمی کوردستان لەو 11 مانگەی پار 10 تریلیۆن و 411 ملیار و 226 ملیۆن و 332 هەزار و 719 دینار بووە.
 
ساڵی 2024 لە هەمان ماوەدا خەرجیی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو وەزارەتەی حکومەتی فیدراڵی، 13 تریلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515 دینار بووە.
 
12.8 تریلیۆن دینار  کورتهێنان هەبووە
 
داهاتی عێراق لەو 11 مانگەی پاردا 114 تریلیۆن و 45 ملیار و 752 ملیۆن و 44 هەزار و 137 دینار بووە، لەو بڕە 100 تریلیۆن و 562 ملیار و 258 ملیۆن و 815 هەزار و 114 دیناری داهاتی نەوتی بووە و ئەوەی دیکەی داهاتی نانەوتی بووە. 
 
داهاتی نانەوتیی رادەستکراوی هەرێمی کوردستان لەو راپۆرتەدا 919 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877 دینار بووە.
 
بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024، داهاتی عێراق 21.2 تریلیۆن دینار کەمی کردووە؛ کەمکردنەکە 18.5% بووە.
 
 پشکی کەمکردنی داهاتی نەوتی 19 تریلیۆن و داهاتی نانەوتیی عێراق سێ تریلیۆن دینار بووە.
 
کورتهێنانی نێوان خەرجی و داهاتی 11 مانگی پار بەگوێرەی ئەو راپۆرتە 12.8 تریلیۆن دینار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بیتکۆین

یەک بیتکۆین بە 87 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین نزیکەی 1000 دۆلار بەرزبووەوە و یەک بیتکۆین بە 87 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.