کشتوکاڵی بەسرە بۆ رووداو: 75 جۆر خورما بەرهەم دەهێنین

26-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی دارخورمای بەسرە دەڵێت، پار بەرهەمی هەر دارێکی خورما 65 کیلۆ خورما بووە، بەڵام پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ زیاتر بێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئابی 2024، عەبدولعەزیم کازم، بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی دارخورما لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی بەسرە بە رووداوی گوت، "دوایین ئامار دەریدەخات ژمارەی دارخورماکانی بەسرە بە گشت قەزا و ناحیەکانییەوە نزیکەی دوو ملیۆن و 650 هەزار دارە". 
 
عەبدولعەزیم کازم گوتیشی، "ساڵی رابردوو بەرهەمی هەر دارخورمایەک تێکڕا 65 کیلۆگرام خورما بووە، بەڵام پێشبینی دەکەین ئەو ژمارەیە ئەم ساڵ بەرزتر بێتەوە."
 
بەگوێرەی ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ساڵی رابردوو لەکۆی نزیکەی 17 ملیۆن دارخورما، 735 هەزار تۆن خورما بەرهەم هەبووە. لەو بڕەش زیاتر لە 600 تۆنی بۆ تورکیا، هیندستان، میسر، سووریا و ئوردن هەناردە کراوە.
 
بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی دارخورماکان لە بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵی بەسرە دەڵێت، "توانیویانە بە بۆری تایبەت ئاوی خاوێن بگەیەننە دارخورماکان، هەروەها خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئەو ناوچانە دابین بکەن کە زۆرترین ژمارەی دارخورمایان لێیە" و ئەوەش وا دەکات پێشبینی بکەن ئەم ساڵ بەرهەم زیاتر بێت. 
 
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە پارێزگاکەدا 75 جۆر خورما بەرهەم دەهێندرێن. 
 
پێش ساڵی 2003، بەسرە خاوەنی نزیکەی 13 ملیۆن دارخورما بوو. عەبدولعەزیم کازم دەڵێت، "جەنگ، گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە شوێنەکانیان، وایکرد ژمارەی دارخورماکان کەم ببنەوە."
 
گرنگترین جۆری خورماى بەسرە خورمای بەرحییە کە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگی هەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 103 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە

سەردەمی زێڕینی بیتکۆین؛ نهێنیی گرانبوونە خەیاڵییەکەی

نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند. گرەوی بازرگان و وەبەرهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان لەسەر پشتیوانییەکی سیاسی و رێکخراوەیی زیاتر لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ، بزوێنەری شەپۆلە بێوێنەکەی بەرزبوونەوەی بیتکۆینە.