سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەی رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینارەکە دەستپێدەکەین

26-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سبەی رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەستپێدەکەن کە 120 ملیار دینارە.
 
رۆژی سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش بە رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".
 
سەرچاوەیەکی دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کارەکانی لیژنە پێکهێندراوەکان تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچە بەردەوام بن، بەڵام ئەو بابەتە گرێ نەدرا بە ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانەوە. 
 
سەرچاوەکەی رووداو گوتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەک مەرجی دانا بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران کە رادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، وەک ئەوەی بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران بڕیاری لەسەر دراوە. 
 
ئەم ئێوارەیە سەرچاوەکەی رووداو لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی: "سبەی دەست بە رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینارەکە دەکەین. رێکارەکان بریتییە لە کۆکردنەوەی پارەکە و دواتر گواستنەوەیەتی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، هەر کاتێك نووسراوەی خەرجکردنی پارەکە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردرا، ئەوانیش 120 ملیار دینارەکە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتیی دارایی عێراق.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

.

لە عێراق گومرگی لمی پشیلە کراوە بە 15% و خۆراکی سەگ و پشیەلەش 5% زیادیانکردووە

گومرگی عێراق بە نوسراوى فەرمى روونکردنەوە لەبارەی رێژەی گومرگی خۆراک و پێداویستیی سەگ و پشیلە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، رێژەکە بۆ خۆراکی ئەو ئاژەڵانە 5% و گومرگی لمی پشیلە 15% دەبێت. سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی عێراق دەڵێت: "پێشتر رێژەکە لەنێوان 2% بۆ 3% بووە."