رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمرۆ سێشەممە ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 5,090 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی و 5,100 دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی زێڕ بەهۆی تەشەنەکردنی کێشە جیوسیاسییەکان تەنانەت بۆ چەند ساتێک گەیشتە 5,110 دۆلاریش.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێناسی گومرکی بەسەر چەندین بەرهەمی کۆریای باشوور بەڕێژەی 25٪ زیاد دەکات بەهۆی ئەوەی کە ئەو کاری نەکردووە بۆ پەسندکردنی رێککەوتنی بازرگانیی نێوانیان.
ریان مەکنتایەر، سەرۆکی کۆمپانیای راوێژکاری (سپروت ئینک) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەردەوامیی کێشە جیوسیاسییەکان لەگەڵ نادڵنیاییە ئابوورییەکان پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ زیادبوونی وەبەرهێنان لە سندووقەکانی زێڕ دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ لە ئەم ساڵدا بەڕێژەی 20٪ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ