رووداو دیجیتاڵ
دوای ماوەیەک بەرزبوونەوەی بەردەوام لە نرخی زێڕ، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک 25 هەزار دینار دابەزی.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 600 هەزار دینارە".
چوارشەممەی رابردوو نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 625 هەزار دینار بوو.
لەبارەی جۆرەکانی دیکەوە عەبدوڵڵا ئەکرەم دەڵێت: نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 628 هەزار دینارە، عەیار 24ـیش مسقاڵی بە 685 هەزار دینارە و عەیار 18ـش مسقاڵی 515 هەزار دینارە.
چوارشەممەی رابردوو نرخی نرخی زێڕ بەمشێوەیە بوو، مسقاڵێکی عەیار 21 بە 625 هەزار دینار، عەیار 22 بە 655 هەزار دینار، عەیار 24 بە 715 هەزار و عەیار 18ـش بە 535 هەزار دینار بوو.
لەبارەی هۆکاری دابەزینەکەشەوە جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر گوتی: "هۆکار زۆرن، ئەوەی زۆر کاریگەریی هەبووە ئەوەیە، کە ترەمپ رایگەیاندووە، پێناسی گومرگی زیاتر لەسەر زێڕ دادەنێت و ئەوەش بووە بە هۆکاری ئەوەی زۆرینەی بازرگانەکان زێڕ بفرۆشن و بێگومان ئەوەش نرخ دادەبەزێنێت".
عەبدوڵڵا ئەکرەم ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ زێڕ کەمێک روو لە دابەزین بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکاندا کە بەو شێوەیە دابەزیوە تووشی شۆک بوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ