نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی 3310 دۆلار دابەزی

29-04-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەربەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بە دابەزین کرایەوە و ئۆنسەیەکی بۆ نزیکەی 3310 دۆلار دابەزی. 
 
لە دوای چەند کاژێرێک لە کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ کەمێک لە زیانەکانی خۆی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان قەرەبوو کردەوە و ئێستا بە نزیکەی 3315 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ( IG) لەو بارەیەوە رایانگەیاند: "هێوربوونەوەی کێشە بازرگانییەکانی ئەمریکا و چین هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕە."
 
ییپ جون رۆنگ، یەکێک لەو شرۆڤەکارانە دەڵێت: "بازرگانانی زێڕ پێیانوایە خراپترین دۆخی شەڕی بازرگانی کۆتایی پێهاتووە و بە ئەگەری زۆرەوە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی دانوستاندنەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کورتهێنانی بازرگانی لەگەڵ هاوبەشەکانی دەدات."
 
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوە.
 
پێنوێنی دۆلار کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە 6 دراوی سەرەکی دەپێوێت، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 99.17 بەرزبووەوە و ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی زێڕ داناوە.
 
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە نوێترین لیدوانیدا رایگەیاند: "چەندین هاوبەشی بازرگانی سەرەکی ئەو وڵاتە پێشنیازی رێکوپێکیان رادەستی ئیدارەی ئەمریکا کردووە و بە ئەگەری زۆرەوە هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەخێرایی رێککەوتنی لەگەڵ دەکەن."
 
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند: "بەخشینی بەشێک لە کاڵا ئەمریکییەکان لە پێناسی گومرکی لەلایەن حکومەتی چینەوە، نیازپاکیی ئەو وڵاتە پێشاندەدات بۆ رێککەوتن لەسەر کێشە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا."
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لووتکەی بازرگانانی عێراق و تورکیا لە هەولێر. وێنە: رووداو

خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە؛ "هەلێکی زێڕین" بۆ بازرگانیی هەرێمی کوردستان و تورکیا

بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە نیو سەدە شەڕ، هەواڵی بوومەلەرزەئاسای ئەم رۆژانەیە؛ هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن ئیدی هەوری سپیی ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەی ململانێکاندا بکێشێت