رووداو دیجیتاڵ
نرخی زیو ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان ئاستی 84 دۆلاری تێپەڕاند و پاشان پاشەکشەی کرد بۆ نزیکەی 79 دۆلار.
ئێستا ئۆنسەیەکی زیو بە 79 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی زیو بەڕێژەی 9٪ بەرزبووەوە و ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.
چەندین هۆکار لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی زیون لە نێوانیاندا کەمیی ئەو کانزا گرانبەهایە و بەرزبوونەوەی خواستی پیشەسازی.
جگە لە کانزای سپی، نرخی کانزاکانی دیکە بەهەمان شێواز بەرزبوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ